تێنسی سه‌ر زه‌وی، یه‌كێكه له‌و وه‌رزشانه‌ی هانده‌رێكی زۆری له جیهاندا له خۆی كۆكردۆته‌وه و یه‌كێكه له پڕ بینه‌رترین وه‌رزشه‌كان، له قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی میامی بۆ ئاستی كچان، هه‌ردوو كچه یاریزانی ئه‌مریكی جیسیكا بیگۆلا و ئیما ناڤارۆ به‌ره‌نگاری یه‌كتری بوونه‌وه, له ئاڵنگاریه‌كه‌دا، هه‌ردوو یاریزان، ركابه‌ریه‌كی به‌هێزی یه‌كتریان ده‌كرد، به‌ڵام جیسیكا بیگۆلا باشتر ده‌ركه‌وت و یارییه‌كی سه‌رنج ڕاكێشی ئه‌نجام ده‌دا، تا له كۆتایدا توانی به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، خاڵی كۆمه‌ڵه‌كانیش بریتی بوون له (6 به‌امبه‌ر 3 ) و ( 7 به‌رامبه‌ر 6)، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش جیسیكا بیگۆلا خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی میامی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP