ئەگەر هەیە نەیمار بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

وەرزش
12:47 - 2024-03-30

پاش ئەوەی وەرزی ڕابردوو نەیمار داسێلڤای بەڕازیلی بەبۆندێكی گرانبەها لەیانەی پاریس سان جێرمانەوە ڕوویكردە یانەی هیلالی سعوودی و بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی سەركەوتوو بێت , لەئێستادا دەنگۆكانی گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی بارسێلۆنا رۆژنامە و میدیاكانی ئیسپانیا و بەرازیلیان داگیركردووە و باس لەوە دەكەن كە ئەگەرێكی زۆر هەیە نەیمار لەماوەی ساڵی داهاتوودا بەبۆندێكی ئازاد بگەڕێتەوە پێكهاتەی یانەی بارسێلۆنا , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی فوتبۆڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووە , خودی نەیمار هەست بەوەدەكات كە لەسعوودیە سەركەوتوو نابێت و لەپێشووشدا یاریكردنی لەیانەی بارسێلۆنا بەباشترین سەردەمی خۆی لەقەڵەمدا , ئەمەش سەرەڕای پتەوی پەیوەندی نێوان ئەستێرە بەڕازیلیەكە و یانە كەتەلۆنیەكە , بەم هۆكارانە ئەگەرێكی فراوان لەئارادایە تاكوو داسێلڤا جارێكی دیكە بگەڕێتەوە یاریگای كامپنۆو بەردەوامی بەسەردەمی زێڕینی خۆی بدات لەگەڵ پێكهاتە لاوەكەی یانەی بلوگرانا 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP