وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا له
سهرهتای مانگی نیسانی 2024 ڤیزا بە هەڵگری پاسپۆرت و تاڤڵ دۆکیومێنتی سوری رابگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان به نوسراوێک
کە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی کردوە داوایكردووه:" لە رۆژی
29ی مانگی (ئازار/3)ی 2024 پێدانی ڤیزا بە هەڵگری پاسپۆرت و تاڤڵ دۆکیومێنتی سوری
رابگیرێت، بەڵام ئەگەر ئهو هاوڵاتییە بەرەگەز سورییه هەڵگری نیشنگەی ئەمریکا، کەنەدا،
ئەوروپای هەبێت ئەوا بە مەبەستی گەشتوگوزار دەتوانن بۆ ماوەی 30 رۆژ ڤیزا وەربگرن."
روونشیكردووهتهوه:" ئەو گەشتیارانەی ڤیزایان
هەیە و پێش رۆژی 29ی مانگی ئادار هاتونەتە هەرێمی کوردستان، ناتوانن ڤیزاکانیان
بگۆڕن بۆ نشینگەو بەر لە تەواوبونی ماوەی ڤیزاکەیان دەبێت خاکی هەرێمی کوردستان جێبهێڵن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP