کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وردبینی بۆ ناوی کاندیدانی سەربەخۆی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە و دوای جەژنیش وردبینی لە ناوی کاندیدانی حزب و هاوپەیمانیێتییەکان دەکرێت.
لەوبارەیەوە عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێش تیروپشکی ژمارەی کاندیدانی سەربەخۆ، حزب و هاوپەیمانیێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وردبینی لە دۆسیەی کاندیدانی سەربەخۆ کەژمارەیان 57 کاندید کراوە.
وتیشی: ناوی بەربژێرانی حزب و هاوپەیمانیێتییەکانیش لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی دوای جەژنی رەمەزان رەوانەی لایەنی پەیوەندار بکرێت بە مەبەستی وردبینیکردنی.
هاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: لە رۆژانی جەژنیشدا فەرمانبەرانی بەشی کاندیدان دەوام دەکەن بۆ ئەوەی دوای جەژنی رەمەزان ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەکانی بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP