دوای جەژن لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەکرێت

کوردستان
21:18 - 2024-04-10

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند دوای جەژنی رەمەزان حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 4 ئامادە دەکات.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاگاداری ئەوەیە کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای جەژن سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چوار دەبێت.

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشکرد: هیوادارن لەمەودوا مووچە کێشەی بۆ دروست نەبێت و فەرمانبەران لە وادەی خۆیدا موچەکانیان وەربگرن، وەک چۆن موچەکانی مانگی 2 و 3 بەبێ کێشە دابەشکرا.

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوە کرد: مووچە مافێکی سەرەتایی مووچەخۆرانە و دەخوازێت ئەو پەنجەرەیەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد کراوەتەوە بەردەوامبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP