محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێـت، كاتێك سه‌ردانی واشنتن ده‌كات له 15ی نیسانی 2024 و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق بخه‌نه سه‌ر رێچكه‌یه‌كی نوێ و گفتوگۆكانیان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ 11 نیسان 2024 " Foreign Affairs " بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و كه‌یسانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا له 15ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق خاڵێكی جه‌وهه‌رییه له سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه، گروپه چه‌كداره‌كانش له هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزدا سه‌ریانهه‌ڵدا كه عێراق ڕوبه‌ڕووی تیرۆر ببوه‌وه، به‌ڵام ورده ورده و له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریی، پێویستیی به چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی نامێنێت، به هاوبه‌شی كارده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه"
ده‌شڵێت: "عێراق ڕێگایه‌كی دوور و درێژی له‌به‌رده‌مدایه و پڕه له ئاسته‌نگ، حكومه‌ته‌كه‌شم ئاگاداری هه‌ڵوێستی هه‌ستیاریی ئه‌و هاوسه‌نگییه ناسكه‌یه كه ده‌بێت له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌و گروپانه‌دا بیپارێزێت كه هه‌ندێكجار ده‌چنه ململانێی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا".
سودانی جه‌ختشده‌كاته‌وه كه: " هێرشه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق یان له وڵاتانی دراوسێ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، له هه‌مانكاتشدا پێویستیان به كات هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كان و گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان، بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتیش ده‌بێت بابه‌تی تایبه‌ت بێت بۆ ده‌وڵه‌ت و هیچ لایه‌نێكی دیكه ناتوانێت داوای ئه‌م مافه بكات".
رونشیكردووه‌ته‌وه، "به هاوكاری دۆسته‌كانییان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، عێراق توانی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی له مێژووی هاوچه‌رخدا تێكبشكێنێت، ئێستاش ته‌نها گروپه بچوكه‌كانی داعش ماون؛ هێزه ئه‌منییه‌كانیان له ڕێگه‌ی بیابانه‌كانه‌وه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن، شاخ و ئه‌شكه‌وته‌كان، به‌ڵام چیتر مه‌ترسیی نین بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت"
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشیوایه: "سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر تیرۆردا به‌بێ گه‌شه‌پێدانی ڕاسته‌قینه ، وه‌ك دابینكردنی ئاستێكی شایسته له چاودێری ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه دووره‌ده‌سته، ئه‌مه ئامانجی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه كه حكومه‌ته‌كه‌ی په‌ره‌ی پێداوه و بڕیاره جێبه‌جێی بكات، به‌تایبه‌ت په‌ره‌پێدانی چاكسازیی ئابوری و دارایی، به‌هێزكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌هێزكردنی ژنان، پێشخستنی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی به‌گشتیی".
ئاشكراشیكردوه، "كاتێك سه‌ردانی واشنتن ده‌كات له 15ی (نیسان/4)ی 2024 له‌گه‌ڵ جۆو بایدن سه‌ۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق بخه‌نه سه‌ر رێچكه‌یه‌كی نوێ و به‌رده‌وامتر و گفتوگۆكانیان و جه‌ختش له گرنگیی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌نه‌وه، هاوكاریی له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر، به‌كارهێنانی ئامرازه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بۆ حكومه‌ته‌كانیان ده‌مێنێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP