فیدى
فالفێردى ئۆراگوای و یاریزانى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە یارى نێوان یانەکەى و
ریاڵ مایۆرکا لە برایم دیازى مەغریبى توڕە دەبێت و جنیۆ و قسەى ناشرین بە دایکى
ئەو یاریزانە دەدات .
لەیەکێک
لە هێرشەکانى یانەى شاهانە بەرامبەر بە مایۆرکا تۆپ لە دیاز وەردەگیرێت و هێرش
لەسەر مەدرید دروست دەبێت، لەو کاتەدا
یاریزانە مەغریبیەکە راناکات و هیچ کاردانەوەیەکى نابێ بۆ ئەوەى تۆپەکە
کۆنترۆڵبکاتەوە، ئیدی فالفێردى بەخێرایی
رادەکات و تۆپ وەردەگرێتەوە هاوار دەکات : تۆپى نەفرەتلێکراو وەرگرەوە تۆپى نەفرەت
لێکراو وەرگرەوە کوڕى ......( سوکایەتى بەدایکى دەکات )
دواتر
ئەم بابەتە لەسۆشیال میدیا دەنگدانەوەى گەورەى بەدوای خۆیداهێنا و هەردوو یاریزان
پیێکەوە دەرکەوتنەوە .
پێگەى
دیفینسیا سێنتراڵ نهێنی ئەو بابەتەو ووردەکارییەکانى بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا
فالفێردى خۆى بەڕاست زانیوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP