جومانە غەلای: كۆمسیۆن و دەستپاكی و ناوخۆ لێكۆڵینەوە لە كاندیدەكان دەكەن

عێراق
22:23 - 2024-04-14

ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بەپێی مەرسومی سەرۆکی هەرێم بەردەوامە، وتەبێژی کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت:" لەداهاتوویەکی نزیکدا نمونەی کاغەزی دەنگدان ئامادە دەکرێت

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی راگەیاند: لەڕابردوودا کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بەباشی بەڕێوەچووەو لێکۆڵینەوەش لەکاندیدەکان بەردەوامەو لەداهاتوویەکی نزیکیشدا ناوەکان دەنێرین بۆ وەزارەتی ناوخۆی عیراق و دەستەی دەستپاکی عیراق و هەرێم، بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەڕابردوویان.

وتیشی: لەئایندەدا نمونەی کاغەزی دەنگدان ئامادە دەکرێت و پاش دڵنیابوونەوە لەڕاستی و دروستی کاغەزەکە لەبارەی ژمارە و نـــاو و لۆگۆی لایەنەکان، کاغەزەکە چاپدەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ دەنگدان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP