قوباد تاڵەبانی لە کفری وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەر کردەوە

کوردستان
22:30 - 2024-04-14

هەر لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەیاوەری کەمال محەمەد وەزیری کارەباو ئەحمەد مفتی بریکاری وەزارەت، سەردانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی کردو بەشە جیاوازەکانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبردنی وێستگەکە کرد کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە توانیوویانە پڕۆژەکە سەرپێ بخەن و داوای لێکردن کاربکەن بۆ فراوانترکردنی پڕۆژەکە لە داهاتوودا. 

وەبیریشی هێنایەوە کەپڕۆژەکە جێبەجێکردنی یەکێک لەبەڵێنەکانی بوو کە لەساڵی ٢٠١٨دا بەڵێنی بەدانیشتووانی کفری دابوو کێشەی گازی بەفیڕۆچووی گەرمیان کەزیانی بەژینگەی ناوچەکە گەیاندبوو چارەسەربکات و بەدروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەگازە بەفیڕۆچووەکە وزەی کارەبا بەرهەمبهێنن و خزمەتی ناوچەکەی پێــبکەن.

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرە لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی ١٦٠ مێگاوات کارەبای هەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP