وەزارەتی بازرگانی: بڕی بەرهەمهاتووی گەنمی ئەمساڵ لە 20 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە

عێراق
12:27 - 2024-04-15

مەهدی سەهــر جبوری بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: ئەمساڵ بڕی بەرهەمی گەنم دەگاتە شەش ملیۆن تۆن، دوو ملیۆن تۆن گەنمی ساڵی رابردووش لەکۆگاکاندا ماون.
بڕی گەنمی عەمبارکراوی ئەمساڵیش 25%ی زیاترە لەپێویستیی ستراتیژی وڵات، ئەمەش لە 20 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نـــەبووە.
باسی لەوەشکرد: شوێنمان بۆ عەمبارکردنی شەش ملیۆن تۆن گەنم هەیە، بۆیە قسەمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی کردووە چەند شوێنێکی دیکەمان بۆ دابین بکەن و، بتوانین دوو ملیۆن تۆن گەنمی دیکە عەمبار بکەین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP