لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی خولی ئەمریکی دیاریکرا

وەرزش
14:02 - 2024-04-16

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەفسانەی یانەی ئینتەر میامی ، بە باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی خولی ئەمریکی دیاریکرا، لە یاریی رابردووی ئینتەر میامی بەرامبەر بە یانەی سپۆرتینگ کانساس سیتی، لیۆی تەمەن 36 ساڵان توانی گۆڵێک تۆمار بکات و گۆڵێک بۆ هاوڕێکانی دروست بکات، رۆڵێکی باڵای هەبوو تا یانەکەی سێ خاڵی جەولەکە بخاتە سەر هەژمارەکەی.
لیۆنێل مێسی یەکەم یاریزانی خولی ئەمریکیە، بە کەمتر لە پێنج یاریی، بتوانێت پێنج گۆڵ تۆمار بکات و پێنج گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP