ماتس هۆمێڵز بۆ وەرزێکى دیکەش لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند بەردەوام دەبێت

وەرزش
15:06 - 2024-04-20

لە دوو یاریی رابردووى یانەى بوروسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنس لیگى ئەوروپا، ماتس هۆمێڵز ئاستێکى نمونەى پێشکەش کرد، ئەمەش وایکرد بەرپرسانى یانەکە، گفتوگۆکانیان لەگەل بەرگریکارى یانەکەیان دەستپێکردوە تا بۆندەکەى نوێ بکەنەوە، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردۆتەوە: بەرپرسانى یانەکە دەیانەوێت بۆندى هۆمێڵزى تەمەن 35 ساڵان بۆ تەنها وەرزێکى دیکە نوێبکەنەوە، وە یاریزانەکەش بە شێوەى زارەکى قایل بوە بە داواکەى یانەکەى، ، فابریزۆ رۆمانۆ ئەوەشى بڵاوکردۆتەوە: سەرجەم گفتوگۆکان بە شێوازێکى ئەرێنی بەڕێوەچونە و ماتس هۆمێڵز بە بەڕێوەبەرى کارەکانى وتوە، سەرجەم رێکارە یاسییەکان لەگەڵ کارگێڕى یانەکە ئەنجام بدات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP