تا ئێستا عیراق ملیۆنێک و 30 هەزار تۆن گەنمی عەمبار کردووە

ئابوری
09:22 - 2024-05-13

لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمەوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی یەک ملیۆن و 32 هەزار تۆن گەنمی عەمبارکردووە.
حەیدەر نوری گەڕعاوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاند، بەراورد بەساڵانی رابردوو، ئەمساڵ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران زووتر دەستیپێکردووە.
راشیگەیاند، ئەمساڵ لەهەر دۆنمێک زەویدا بەتــێکڕا تۆن و نیوێک گەنم بەرهەمهاتووە، ئەمەش بەراورد بەساڵانی رابردوو زیادیکردووە، چونکە ساڵانی رابردوو بڕی بەرهەمهێنراو لەدۆنمێکدا، 600 بۆ 700 کیلۆ تێپەڕی نەدەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دروێنە لە 11ی مانگی رابردوودا، لەهەر چوار پارێزگای بەسرە، موسەننا، زیقار و واست، رۆژانە بەتێكڕا 85 هەزار تۆن لەجوتیاران وەرگیراوە کەبڕەکەی گەیشتووەتە ملیۆنێک و 32 هەزار تۆن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP