ئەمریکا پشتگیرى هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات

ئابوری
11:42 - 2024-05-17

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: "بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەپەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ بەغداد و ئەنكەرە و هەولێر و كۆمپانیا ئەمریكیەكان لەڕێی توركیاوە"

 

فیدانت باتیل, جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا, ئەمڕٍۆ هەینی, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن رایگەیاند: بۆ پێشخستنی گەیاندنی وزەی عێراق بە بازاڕەكانی جیهان, ئەمریکا پشتگیری لەوە دەکات عێراق ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوتی هەمە جۆر بکات.

وتیشی: پەرەپێدانی ڕێگەی جیاواز بۆ گەیاندنی نەوتی عێراق بە بازاڕە جیهانییەکان لە بەرژەوەندی عێراق و ئەمریکادایە.


 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP