وەزیری بەرگریی
ئەمریکا له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئێران هاته‌ده‌نگ و له‌په‌یامێكدا
ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌و ڕووداوه‌وە زۆر دووره.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا په‌یامێكى
بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى بەهیچ شێوەیەک دەستی لەڕووداوی کەوتنەخوارەوەی
کۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران‌دا نییەو هیچ ڕۆڵێکیشی تێدا نەبووە.
وتیشی گریمانە ناکەم لەسەرئەوەی چی دەڵێن و کێ
تاوانبار دەکەن، دەبێت لێکۆڵینەوە بکەن بۆ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە بزانن، دەکرێت
شکستی میکانیکی، هەڵەی فڕۆکەوان، یەکێک لەو بابەتانە بێت، به‌ڵام بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى
كۆپته‌ره‌كه زۆر به‌داخه‌وه‌ین.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر محەممەد جەواد زەریف
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لەکەوتنەخوارەوەی
هەلیکۆپتەرەکەدا، بەپێشگرتن لەفرۆشتنی فڕۆکەو پارچە یەدەگەکانیان بەئێران،
بەبەرپرسیارزانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP