تۆنى کرۆس : 10 ساڵى ریاڵ مەدرید هەرگیز لەبیرناکەم
ئاکۆ بیبانى
تۆنى کروسى ئەڵمانى و ئەندازیاى هێڵى ناوەندى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى
دواجار کۆتایی بەهەموو شتێک هێناو بە غەمگیینیەوە پێى وتین لە لوتکەى ئاست بەرزیدا
دەستبەردارى تۆپى پێ پێ دەبم و کۆتایی بەو جیهانە دەهێنم کە زیاتر لە 10 ساڵە لە
شەقەى باڵم داوە و بە جوڵەى سەرنج راکێش و پاساتی کورت و لێدانى کوشندەو رۆحیەتى
بەرز و پێدانى سیحراوى لە نێو لاکێشەى سەوزدام ، یەکیتى تۆپى پێى ئەڵمانیا
رایگەیاند تۆنى کروسى ئەڵمانى و وێنەکێش و ئەندازیار و مایسترۆ و مامۆستا و
هونەرمەند و داینەمۆى تۆى پێ بڕیارى داوە دوای یارییەکانى یۆرۆى 2024 کە مانگى
داهاتوو ئەنجام دەدرێت کۆتایی بە کاروانى پیشگەرى خۆى دەهێنێت و چیتر وەک
یاریزانێکى چالاک بینەرى دیمەنەکانى یاریکردنى ئەو ئەستێرە ئەڵمانیە نابین ، دوای
بڕیارەکەش هەمووان توشى شۆک بوون ئەستێرەکانى ریاڵ مەدرید سەرجەمیان بەداخن بۆ ئەو
هەواڵە و هەموان لە پێگەى تایبەت بەخۆیان لە پلاتفۆرمەکانیان ستایشى تۆنى دەکەن و
دەڵێن : نا تۆنى نا ، هێشتا پێویستمان پێیتە .
تۆنى خاوەنى کەسایەتیەکى کاریزماى تایبەت بەخۆى بوو ، هەمیشە ژمارەیەکى
قورس و گوێ بۆ گیراو بووە ، لە کاروانى وەرزشى خۆیدا زۆر دەسکەوتى گرنگ و پڕ
بایەخى بەدەستهێناوە ، لەسەرووى هەمویانەوە جامى جیهانى لەگەڵ ئەڵمانیا لە 2014
و چەند جارێکیش چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریاڵ
مەدرید .
تۆنى لە کاروانى وەرزشى خۆیدا 108 یارى بۆ هەڵبژاردەى ئەڵمانیا کردوە کردوە
.
لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدردیش تۆنى هیچ نەماوە بەدەستى نەهێنێ ، تۆنى کروس
دەڵێـت : بەر لە دەساڵ و 17 ى تەموزى 2014 ، ئەو رۆژەى هەموو ژیانمى گۆڕى وەک
یاریزانێک و مرۆڤێک ، ئەو دەمەى پێشکەش بە ریاڵ مەدرید کرام ، یانەیەک کە گەورەى
هەموو جیهانە ، بەراستی هەستێکى ناوازە و لە بیرنەکراووبوو ، هەرگیز ئەو 10 ساڵە
لەبیرناکەم ، بەڵام ئیدى گەشتم بە خاڵى کۆتایی ، سوپاستان دەکەم مەدریدێستا هەمیشە
شانازیتان پێوەدەکەم وەک بەڵێنم پێتان داوە ، ریاڵ مەدرید دواین یانەى من بووەو
دەبێت لە ئێستاشدا تەنها ئامانجم نازناوى 15 یەمینى چامپیۆنزلیگە .
پێرێزى سەرۆک بۆ وازهێنانى تۆنى کروس غەمبارە و بۆى دەنوسێت تۆکوڕى ریاڵ
مەدریدى بۆ هەمیشە ئێرە ماڵى تۆیە ، پێشتریش زەینەدین زێدان دەربارى کروس وتویەتى :
لە داهاتوودا بەشانازییەوە دەڵێم راھێنەرى تۆنى کرۆس بووم .
تۆنى لە کاروانى وەرزشى خۆیدا 463 یارى بە درێسى ریاڵ مەدریدەوە کردوەو 28
گۆڵى کردوەو 98 ئاسیستى هەیە و 22 جام و پاڵەوانێتیشى لەگەڵ یانەکە بردۆتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP