وەزارەتی دارایی عێراق: هه‌رێم هیچ داهاتێكی نانه‌وتی نه‌ناردووه‌

ئابوری
20:02 - 2024-05-22

وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک سەبارەت بە داهاتی نانه‌وتی هەرێم كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌:"هیچ داهاتێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نەخراوەتە سەر ئەو هەژمارەی كه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی كراوه‌ته‌وه‌ "

نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە تەیف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر كردووه‌ ئاماژەی بۆئەوەکردووه‌:"حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردوون كه‌ 50%ـی داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عێراق".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌: "لەدوای پشکنینی هەژمارەکانیان لە بانک دەرکەوتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە ناو هەژمارەکەو هەژمارەکە سفرە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە".

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق داوای رادەستکردنی تەواوی داهاتی ناوخۆی لە هەرێم کردبو، دواتر بڕی 50٪ ئەو داهاتە بۆ هەرێم بگێڕێتەوە، بەڵام هەرێم رەتیکردۆتەوە و ته‌نها ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر راده‌ستكردنی "نیوەی داهاتی ناوخۆ كردووه‌"

 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP