سودانی: بڕی پێنج تریلیۆن دینارمان بۆ شایستەی دارایی جوتیاران تەرخانکردووە

ئابوری
21:40 - 2024-05-23

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕی پێنج تریلیۆن دیناریان بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی سودانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەمیانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەجەف سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە، ئاماژەکانی وەرزی کشتوکاڵ و کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵ، رووە و ئەوەن بەرهەمی دانەوێڵە زیادی کردبێت، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت بڕی پێنج تریلیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران.

سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیکردووەتەوە: عێراق بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی خۆژیاندن دەڕوات لە رووی بەرهەمی دانەوێڵەوە، بەتایبەت گەنم.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP