بەزۆر چاڤی راهێنەریان هێشتەوە و دوای دەریانکرد
ئاکۆ بیبانى
پەیوەندییەکانى چاڤی هێرنادێز و یانەى بارسیلۆنا بە
خراپترین شێوە کۆتایی هات و لە پۆستەکەى دوورخرایەوە .
دوورخستنەوەى چاڤی لە دوای ئەو قسانەى راهێنەرەکە هات
کاتێک دانى بەخراپى دۆخى دارایی یانە کەتەلۆنیەکە ناو ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد دۆخى
دارایی رکابەرەکەیان کە ریاڵ مەدریدە زۆر باشە و بەم دۆخەى ئێستاوە ناتوانرێت
رکابەری یانەیەکى زلهێزى وەک مەدرید بکرێت ، ئەم قسانەش زۆر بە قورسى لەسەر راهێنەرەکەى
بارسا کەوت و باجەکەى بە دوورخستنەوە دا .
پێشتر و لە 27 ى 1 ، چاڤی هێرنادێز پشتڕاستى کردەوە کە دەستەبەردارى پۆستى
راهێنەرایەتی یانەکەى دەبێت کاتێک بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ کەوتە داوى شکستى
فیاڕیاڵەوە .
دواتر ئیدارەى یانەى بارسا و چاڤى کۆبونەوەیەکیان کرد و
راهێنەرەکەیان پەشیمان کردەوە ، پاشان کەتیەبەکەى چاڤى بە دۆخێکى باشدا تیپەڕى
کاتێک لە 13 یاریدا شکستى نەهێنا ، لە 10
یاریدا براوە بوو ، سێ یاریش یەکسانبوو ، ئەمەش وایکرد چاڤى مەیلى مانەوەى هەبێ ، لە
چامپیۆنزلیگیش دۆخى باش بوو پێش ئەوەى ئاراوخۆ مێزەکەى بەسەر قڵپ بکاتەوە .
چاڤی هێرنادێز لە گەمەى ئەم ساڵى زلهێزەکاندا بەدەستى
خاڵیەوە دەرچوو نەیتوانی هیچ دەسکەوتێک بۆ گەنجینەیی یانەکەى زیادبکات ، سەربارى
ئەوەى چاڤی داوای رۆشتنى دەکرد بەڵام ئیدارەى یانەکە رێگریان لێکرد ، لەدوای
قسەکانى چاڤى دەربارەى خراپی دۆخى درارایی بارسا ، ئیدارەى یانە کەتەلۆنیەکە دژى
مانەوەى ئەو راهێنەرە بوون ، گەر جارى یەکەم رێگریان لە چاڤی نەکردایە ئەوا هیچ بڕە
پارەیەکی پێ نادرا چونکە خۆى داوای ر ۆشتنى کردوە ، ئێستا کە ئیدارەى بارسیلۆنا
دوورى دەخاتەوە پێویستە 20 ملیۆن یۆرۆشی پێ بدات .
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، چاڤی هێرنادێز توشی سەر
لێشێواوى هات بە تایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەردوو یاریزان ( لیڤاندۆفیسکى و
فیتۆر رۆکى ) ، ئەمە جگە لەوەى راهێنەرە کەتەلۆنیەکە 3 جار کارتى سوورى وەرگرت و
لە 9 یاریشدا کارتى زەردى پێ دراوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP