نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به مووچه‌ی موچه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه زانیاریی نوێ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:"له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌غدا موچه‌كانیان ره‌وانه‌ده‌كات"
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:" بە پێی بەدواداچوونەکانیان، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی لە دەرەوەی وڵاته، تا ئێستا واژوونەکراوە و ئەوەش هۆکاری دواکەوتنەکەیەتی."
نەرمین مەعروف دده‌شڵێت: "چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی ئەو بەشەی هێزە ئەمنییەکانیش، کە ماون ڕەوانەی هەرێم بکرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP