لەسەر بودجەی هەرێم وەزیری دارایی عیراق دەچێتە پەرلەمان

ئابوری
19:09 - 2024-05-25

لیژنەی دارایی بەردەوامە لەسەر گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری بودجەو بڕیاریشە لیژنەکە بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق بکات لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی  عێراق هەموواری یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ڕەوانەی پەرلەمان کرد، گفتوگۆکانی لیژنەی دارایی لەسەر هەمواری بودجەکە بەردەوامەو بەپێی خشتەی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بڕیارە سبەی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق کۆببێتەوەو بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی کردووە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەو چۆنیەتی دابەشکردنی خەرجییەکان.
هەروەها بڕیارە پرسیار لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشکی هەرێم لەبودجەو هاوتاکردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەوەزیری دارایی بکرێت.
یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق باسدەکرێت پرسی جیاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆران لەبودجەدا لەپابەندبوونەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم جیا دەکرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP