راوێژکارێکی سودانی: لە رۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

ئابوری
11:37 - 2024-05-26


مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمیدیا عێراقییەکان راگەیاند، دوو ئامرازی گرنگ کاریگەری لەسەر نزمکردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەکان دروست دەکەن.
یەکەمیان بەزرکردنەوەی توانای بانکەکانە لەڕۆڵبینین لەیاساکانی حەواڵەی دەرەکییەو، ئەوی دیکەیان هێزی یەدەگی بیانی عێراق کە لەئێستادا 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەوەشی خستەڕوو، نزیکبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەکان لەنرخی ڕەسمی لەڕۆژانی داهاتوو دەردەکەوێت، جەختیکردەوە لەوەی نرخی ڕەسمی دۆلار لەمساڵدا هاوتا دەبێتەوە لەگەڵ بازاڕەکان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP