هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاد ده‌كات

ئابوری
21:37 - 2024-05-26

بەگوێرەی داتاكانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیادیکردوە.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه‌، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتوەتە پێنج ملیۆن و 241 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە: هاوردەکردن بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی 406 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە، 
ئەوەشخراوەتەڕوو: هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتوەتە 239 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پیشووتر 116 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردوە.

بەگوێرەی داتاكان زۆربەی نەوتی گەیشتوو به‌ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا لە کەنەداوە بووه‌ بە ڕێژەی سێ ملیۆن و 495 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP