لەچوارچێوەی بەردەوامی رکابەریەکانی
خولی باسکەی تیپە پیشەەرەکانی ئەمریکا ناسراو بە ئێن بی ئەی, هەردوو تیپی داڵاس
مافرێکس و مینیسۆتا لەیاریگای گڵایزەر بەرهەڵستی یەكتری بوونەوە, لە تێكڕای
ئاڵنگاریەكەدا هەردوو تیپ لە ئاستێكی بەرزدابوون و بەردەوام ڕكابەری یەكتریان
دەكرد لەپێناو پێشكەوتن, بەڵام ئەوەی بارودۆخەكەی بەسوودی خۆی یەكلایی كردەوە تیپی
داڵاس مافرێکس بوو, دوای ئەوەی توانی ئاستێكی باڵا بنوینێت و بەجیاوازی 9 خاڵ و
ئەنجامی 116 خاڵ بەرامبەر بە 107 بەربەستی
تیپی مینیسۆتا بشكێنێت و گرەوەكەی لێ بباتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP