بەهۆى چاڤیەوە بارسیلۆنا گرێبەستەکەى هانز فلیک دوادەخات
بەهۆى یەکلانەکردنەوەى شایستە داراییەکانى چاڤی هێرنادێز و ستافی هونەرى ، بارسیلۆنا واژۆکردنى گرێبەست
لەگەڵ هانزفیلیکى ئەڵمانى و راهێنەرى یانەى بایرن میونشینى ئەڵمانى دوادەخات .
ئیدارەى یانەى بارسا بەسەرکردایەتى خوان لاپۆرتاى سەرۆک
ئامانجى ئەوەبوو ، ئەمرۆ دووشەممە گرێبەستى هانز فلیک رابگەیەنێت ، رۆژنامەى مۆندۆ
دیپۆرتیفۆ ئاشکراى کردوە ، لاپۆرتا دەیەوێت بابەتى چاڤی یەکلابکاتەوە تاکو هیچ
کێشەیەکى بۆ دروست نەبێت لە ڕووى شایستە داراییەکانەوە ، چاوەڕوانى ئەوەن
راهێنەرەکەى بارسا بەڵێنەکانى جێبەجێ بکات و هیچ کێشەیەک دروست نەکات و
دەستبەردارى پۆستەکەى بێت ، لەو پێناوەشدا گفتوگۆ لەگەڵ هاوکارەکانى چاڤی دەکەن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP