لەدرێژەی ھەواڵەکانی مێرکاتۆ
و لە زاری فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لەبازاری گواستنەوەی یاریزانان , یانەی
چێڵسی ئینگلیزی خواستی خستۆتە سەر تواناکانی رافایل لیاوی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی
ئەیسی میلانی ئیتاڵی , لەو پێناوەشدا تۆد پۆڵی سەرۆکی بلوز , دەستەیەکی لەئەندامانی
ھونەری یانەکەی راسپاردووە تاکوو بەپەڕاوێکی 70 میلیۆن یۆرۆییەوە سەردانی ئیتاڵیا
بکەن و لەگەڵ ئەنتۆنیۆ لیاوی باوک و بەڕێوبەری کارەکانی رافایل لیاو کۆببنەوە
تاکوو رەزامەندی ئەستێرە پورتوگالیەکە وەربگرن و بیگوازنەوە پێکھاتەی بلوز , رافایل
لیاو وەرزی رابردوو پەیوەندی کرد بەیانەی ئەیسی میلانەوە و توانی ئاستێکی باڵا پێشکەش
بکات و لە 40 رکابەریدا 14 گۆڵ تۆماربکات و 14 ئەسیست جێبەجێ بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP