نرخی زێڕ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی دۆلار سه‌قامگیری به‌خۆوه‌ دەبینێت

ئابوری
10:30 - 2024-05-28

ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی دۆلار سه‌قامگیری به‌خۆوه‌ بینی، هاوكات وه‌به‌رهێنه‌ران به‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی داتای سه‌ره‌كی هه‌ڵاوسانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه‌ ده‌توانێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ بخاته‌ڕو كه‌ تا چه‌ند یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكا ده‌توانێت ڕێژه‌ی سود كه‌م بكاته‌وه‌.
نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 350 دۆلار و 85 سه‌نت جێگیر بووە، دوای ئه‌وه‌ی له‌ خولی پێشودا نزیكه‌ی 1% به‌رزبووه‌وه‌.
وابڕیاریشه‌ ڕۆژی هه‌ینی، پێوه‌ره‌كانی سه‌ره‌كی خه‌رجییه‌كانی به‌كارهێنانی كه‌سی كه‌ پێوه‌ره‌ په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكایه‌ بۆ هه‌ڵاوسان، بڵاوبكرێته‌وه‌.
خوله‌‌كانی كۆبونه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردو بڵاوكرانه‌وه‌ وه‌ڵامی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌رخست كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ هێشتنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سود له‌ ئاستی ئێستایدا به‌ڵام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گفتوگۆكان ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP