ئەپیکور ئامادەیی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت

ئابوری
12:05 - 2024-05-28

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە (ئەپیکور) لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئامادەن هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە، بەو مەرجەی رێککەوتنێک بکرێت بۆ ئەوەی گرەنتی مافە داراییەکانیان بکرێت، لە رابردوو، لە داهاتوو، ئەویش لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوتدا.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند: کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور پێیانوایە باشترین رێگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، کۆبوونەوەی سێقۆڵیی کۆمپانیا نەوتییەکانە لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات: کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، نەرمی نانوێنن ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیا.
دەشڵێت: لە رۆژانی 7 تاوەکو 9ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، هیچ دانوستاندنێک لەنێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێم و عێراق نەبووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP