کۆرتوا لە یۆرۆی 2024 دوورخرایەوە
ئاکۆ بیبانى
هەڵبژاردەى بەلجیکا پێکهاتەى کۆتایی
بۆ رکابەریەکانى یۆرۆى 2024 دیاریکرد و تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزیش بەشێک نابێ لە
هەڵبژاردەکە .
دوای ئەو پێکانە قورسەى لە چەند مانگى
رابردوو دووچارى هات و نەشتەرگەرى قورسی بۆکرا و چەندین مانگ لە پێکهاتەى سەرەکى
دوورخرایەوە ، دواجار لە چەند رۆژى رابردوو تیبۆ کۆرتوا لە پێکانەکەى چاک بوەوەو
گەڕایەوە بۆ پێکهاتەى سەرەکى ریاڵ مەدرید ، دوور لە چاوەڕوانییەکان ئەمرۆ یەکێتى
تۆپى پێى بە لجیکا لە رێگاى دۆمینیکۆ تێدێسکۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکاوە ڕایگەیاند
، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید لە پێکهاتەی ووڵاتەکە بۆ یۆرۆی 2024 دوورخراوەتەوە ، ئەمەش بەهۆى ئەو
پێکانە قورسەى دووچارى هاتبوو ، کۆرتوا بەیەکێک لە کاریگەرترین چەکەکانى
هەڵبژاردەى بەلجیکا دادەنرێت و لە چەند ساڵى رابردوو بەشێکى زیندو کاریگەر بووە لە
سەرکەوتنەکان و بەرەو پێشبردنى تۆپی پێ لەو وڵاتەو رۆڵى کاریگەرى بینیوە لە
پارێزگاریکردن لە تۆڕى گۆڵى هەڵبژاردەى بەلجیکا و هەوادارانى تۆپى پێ لەووڵاتەش
رەخنەى توند ئاراستەى یەکێتى تۆپی پێى بەلجیکا و راهێنەرەکەى دەگرن کە چۆن دەکرێت
یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانى جیهان بانگێشت نەکرێت لە کاتێکدا پێکانى
تیپەڕاندوە .
تیبۆ کۆرتوا تەمەنى 32 ساڵە و باڵاى 2 مەترە و یەکێکە لە باشترین
گۆڵپارێزەکانى جیهان و لە ریزەکانى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى یارى دەکات .
کۆرتوا بچوکترین یاریزانى ووڵاتەکەى
بووە کاتێک لە ساڵى 2011 درێسى هەڵبژاردەى نشتیمانى ووڵاتەکەى پۆشییوە ، بەشدارى
هەر سێ جامى جیهانى 2014 و 2018 و 2022 ی
کردوە ، جگە لەوەى لە یۆرى 2016 پارێزگارى لە تۆڕى گۆڵى بەلجیکا کردوە ، لە جامى
جیهانى 2018 پلەى سێیەمیان دەستەبەرکردوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP