لە نوێترین هەواڵدا لۆکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرە و ناوەندکاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەدیمانەیەکی تایبەتدا بەم شێوەیە باسی لەداهاتووی خۆی کرد, لە گەڵ یانەی ریاڵ مەدرید چەندین نازناو و دەسکەوتی مەزنمان دەستەبەر کردوە, لەم یانەیەدا هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم و وەک ماڵی دووەمم وایە, فلۆرێنتیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە رێزێکی زۆرم لێ دەگرێت و یاریکردن بەدرێسی ئەم یانەیەوە بۆ من شانازیەکی گەورەیە, هەروەها وتیشی تۆنی کرۆس یاریزانێکی سەر سوڕهینەرە و دڵخۆشم بە یاریکردن لەپاڵ ئەو ئەستێرەیەدا, لە درێژەی قسەکانی باسی لەوەش کرد: کەدەیەوێت لە یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بە یاری کردن بهێنێت و هەروەها ماڵئاواییەکی سادەی وەک تۆنی کرۆسى پێشکەش بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP