وەزارەتی بازرگانی عیراق داوا لە نانەوا و سەمونخانەکان دەکات پشتگیری بەرهەمی ناوخۆیی بکەن

ئابوری
09:58 - 2024-05-29

وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوا لە خاوەنی سەمونخانە و نانەواخانەکان دەکات، بەرهەمی نیشتمانی و ئاردی سفری خۆماڵی لە جێگەی ئاردی سفری هاوردەکراو بەکاربهێنن.
لەوبارەیەوە موحسن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیایی بازرگانیی لە وەزارەتەکە رایگەیاند، داواکاریمان لە خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەکان ئەوەیە پشتگیری بەرهەمی خۆماڵی بکەن و پێشیان دەڵێین بەرهەمەکە لە ئاستێکی زۆر باشدایە و زۆر لە ئاردی سفری هاوردەکراو باشترە.
موحسن محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمەکە لە دانەوێڵەی ناوخۆیی، بەپێی ستانداردی عێراقی و پشکنینی جۆرێتی دروستکراوە و دوورە لە ماددەی کیمیایی و زیادکراو، کە هەندێک جۆری ئاردی هاوردەکراو ئەوانەی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی بەراورد بە ئاردی سفری هاوردەکراو بە نرخی کەمتر دەخرێتە بازاڕەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP