به‌غدا زیاتر لە ٣٧ ملیار دیناری دیکەی ڕەوانە کرد به‌ڵام هه‌رێم مووچه‌ دابه‌شناكات

ئابوری
17:07 - 2024-05-29



وەزارەتی دارایی عێراق، زیاتر لە ٣٧ ملیار دیناری دیکەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نییه‌ مووچه‌ دابه‌شبكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورتهێنانی هه‌یه‌.

 بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق:" ئەمڕۆ بڕی ٣٧ ملیار و ١٢٣ ملیۆن و ٨١٤ ھەزار دیناری خستووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم."

ئاماژه‌بۆئه‌وه‌شكردوو  كه‌:" ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ھەرێمی کوردستانە."

ئەمه‌ لەکاتێکدا تا ئێستا عێراق نزیکەی ٦٠٨ ملیاری دیناری رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام حکومەتی ھەرێم ئامادە نییە دابەشی بکات، بەوپێیەی کورتھێنانی ھەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP