كڕینی مۆبایل لە عێراقدا زیاد دەكات

ئابوری
22:52 - 2024-05-31

پلاتفۆرمەكانی تایبەتمەند لەشیكردنەوەی بازاڕەكانی مۆبایل لەسەرانسەری جیهان ئاشكرایانـكرد كە گەشەی فرۆشی مۆبایل لەعێراق لەماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لەدوو هێندە زیادیكردووە بەبەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

عێراق لەڕیزی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە بۆ گەشەی فرۆشی مۆبایل، گەشەسەندن لەسعودیە بەڕێژەی 45% و ئیمارات بەڕێژەی 19%، عێراقیش بەڕێژەی 112%یە، ئەمەش لەئەنجامی ئەو خواستە زۆرەی لەسەر  ئامێرەكان هەیە.

بەهۆی لاوازی خواستی بەكاربەران، قەتەر بەڕێژەی 3% دابەزینی بەخۆیەوە بینیـــوە، لەكاتێكدا كوەیت بەڕێژەی 4% كەمیی بەخۆیەوە بینیوە.

بەرهەمهێنەرانی چینی فرۆشتنیان كردووەتە ئامانج بۆ بەكاربەران لەعێراق كە بەدوای تایبەتمەندی باشتردا دەگەڕێن بەنرخێكی كەمتر لە 150 دۆلارو كۆمپانیاكانیش كارەكانی خۆیان لەعێراق پەرەپێداوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP