داهێنان و بیرۆکەکانى ى ن ک بۆ وەرزشکاران

وەرزش
12:29 - 2024-06-01


 یەکێتیى نشتیمانى کوردستان هاوشێوەى سەرجەم بوارەکانى دیکەى ژیان ، حیزبێکى داهێنەر و خاوەن بیرۆکەى نوێ بووە ، دوای راپەرینە مەزنەکەى بەهارى ساڵى 1991 و دامەزراندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بە بیرۆکە و لەسەر پێشنیازى رەوانشاد سەرۆک مام جەلال و بە پشتیوانى ی ن ک ، لیژنەى ئۆڵۆمپیى هەرێمى کوردستان بونیادنرا کە تاکو ئێستاش بەردەوامە و سەرپەرشتى تەواوى یەکێتیە وەرزشییەکان دەکات و بۆتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەى سەرجەم وەرزشکاران ، لیژنەى ئۆلۆمپی هەرێمى کوردستان  لە 20 – 7 -1995 وەک گرنگییەکى حەتمى و بایەخى زۆرى لە لاى سەرۆک مام جەلال و لەژێر رۆشنایی و راسپاردەى مام دروستکرا ، ئەو رۆژەش بۆ وەرزشکارانى کوردستان رۆژێکى پرشنگدارە و بە پیتى زێر دەنوسرێتەوە کە داینەمۆو خاوەن بیرۆکەکە خودى یەکێتى و سەرۆکەکەى بووە .
بەدەر لەمەش مام هەمیشە خۆى بە پارێزەرى وەرزشکارانى کوردستان و کەرکوک عیراق دەزانی ، هەمیشە بە چاوى رێزەوە دەیڕوانیە تواناى وەرزشکاران ، لەم پێناوەشدا سەرۆک مام جەلال لە کاتێکدا وەک یەکەم سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراوى عێراق دیاریکرا ، بەدەم ورزشکارانى کەرکوکەوە هات و بیرۆکەى دووبارە نۆژەنکردنەوەى یاریگاى ئۆلۆمپی کەرکوکى هێنایە کایەوە ، لەو دەمەشدا لە نێو یاریگاکە بەشێک لە ئاوارەکان نیشتەجێ بوون سەرۆک مام جەلال قەرەبووى کردنەوەو بڕە پارەیەکى زۆر بۆ نۆژەنکردنەوەى یاریگاکە خەرجکرا بەڵام دوای کۆچى دوایی سەرۆک مام جەلال تاکو ئێستا نەتوانراوە ئەو یاریگایە بخرێتە خزمەتى وەرزشکارانەوە .
دروستکردنى لیژنەى باڵاى تیپە میلییەکانیش لە لایەن ى ن ک ، یەکێکى دیکە بوو لە خزمەت و پاڵپشتییەکانى یەکێتى بۆ وەرزشکاران کە تاکو ئەمرۆش مەرجەعى باڵاى وەرزشى تیپە میلییەکانە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP