ئيمپاپێ بەرەو مەدرید سەفەریکرد

وەرزش
14:50 - 2024-06-02


کیلیان ئیمپاپێى فەرەنسى بەرەو ریاڵ مەدرید سەفەردەکات بەمەبەستى واژۆکردنى گرێبەستەکەى .
فابریزۆ رۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەى یاریزانان لە پێگەى تایبەت بەخۆى هەواڵى سەفەرکردنى ئاسکە ڕەشەکەى بۆ مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە ئیمپاپێ بەمەبەستى واژۆکردنى گرێبەستەکەى سەفەرى کردوەو تاکو لە هەفتەى ئایندە بە شێوەیەکى ڕەسمى بۆندەکە ئاشکرا بکرێت و  بەر لە یارییەکانى یۆرۆى 2024 ئیمپاپێ ببێت بە یاریزانى نوێى یانەى ریاڵ مەدرید .
کیلیان ئیمپاپێ گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى لە 31 – 6 کۆتایی پێ دێت  و یاریزانەکە ئازاد دەبێت و دەتوانێت بە شێوەیەکى خۆڕایی ڕووبکاتە یانەى ریاڵ مەدرید ، ئەگەر پاریس رەزامەند نەبێت ئیمپاپێ ناتوانێت گرێبەستەکە واژۆ بکات تاکو 31-6 .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP