بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە عیراق دەگاتە حەوت ملیۆن تۆن

ئابوری
15:22 - 2024-06-02

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، "وەرزی بە بازاڕکردن بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ گەیشتووەتە خۆبژێوی و پێویستمان بە هاوردەکردنی گەنم نییە".
محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، "لە رێگەی ئەو بڕە گەنمەی جووتیارانەوە كە دەگاتە سایلۆکان ئامانجەکان بەدیهاتوون و  گەیشتووین بە خۆبژێوی پاراستنی ئاسایشی خۆراک".
راشیگەیاند، لە پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک و دیالەو هەروەها پارێزگاکانی دیكەی عێراق کارەکانی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بەردەوامەو لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنەکانی بازاڕکردن رادەگەیەنین".
هاوکات ئەوەشی دووپاتکردەوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێکی بەرهەمهێنەری گەنم.
وەزارەتی بازرگانی عێراق نزیکەی دوو ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرتووەو پێشبینی دەکرێت، بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران بگاتە حەوت ملیۆن تۆن.
عێراق ساڵانە پێویستی بە پێنج ملیۆن و 400 هەزار تۆن هەیە، بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی لەناوخۆدا دابینبکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP