سێرجى رۆبێرتۆ شۆککرا !

وەرزش
12:41 - 2024-06-03


ئیدارەى یانەى بارسیلۆناى کەتەلۆنى یاریزانێکى یانەکە شۆک دەکات ، لە چەند هەفتەى رابردۆ سێرجی رۆبێرتۆى یاریزانى یانەکە رۆشتنى لە قەڵاى کەتەلۆنیا راگەیاند و هیچ ئاماژەیەک نە بوو بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکە ! بەڵام ئەمرۆ رۆژنامەى سپۆرت ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە ئیدارەى یانەى بارسا سیرجى رۆبێرتۆیان شۆککردوە کاتێک داوایان لێکردوە بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆندەکەى نوێبکاتەوە ، مەرجێکیش لە بۆندەکە چەسپێنراوە ئەگەر یانەى بارسا نەیتوانی ناوی لە پێکهاتەکەى جێگیربکات بەهۆى یاسایی خاوێنى و دادپەروەرییەوە ئەوا دەتوانێت گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP