ئەنجوومەنی نوێنەران خشتەى بودجەى ساڵى 2024ى پەسەندکرد

ئابوری
18:20 - 2024-06-03

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا کە تایبەت بوو بە بودجەی ساڵی 2024ی عیراق، توانی پرۆژەی هەموارکراوی خشتەی بودجە پەسەندبکات، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: "بەپێی یاساکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر خشتەکان و لە خەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی".

لەخەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: "لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عیراق بە ئامادەبونی 199 پەرلەمانتار پەسەندکرا".

د. بڕیار رەشید وتی:" بەپێی یاساکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر خشتەکان و لە خەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی، بەمەش کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ ململانێ سیاسییەکان جیاکرایەوە" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP