خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2024 ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كرا

ئابوری
18:05 - 2024-06-04



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای په‌سه‌ندكردنی خشته‌كانی بودجه‌ی 2024ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كرد.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 4ی حوزه‌یران سه‌فوان ره‌شید ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌:" رێوشوێنه‌كانی نوسراوی ئه‌نجومه‌نی ته‌واو كردووه‌ كه‌ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی 2024 داوه‌و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد و وه‌قائعی عێراقی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌.

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ 3ی حوزه‌یرانئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جگە لە گۆڕانکاریی و گواستنەوەی دوو تریلیۆن دینار لە بودجەی وەزارەتەکانەوە بۆ پارێزگاکان، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە خشته‌كانی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا نەکرا و بودجه‌ په‌سه‌ند كرا.
 
هه‌ر لەو بارەیەوە د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند، موچەی موچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر خشتەکان و لە نه‌فه‌قاتی فیعلی دەرهێنرا.

  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP