دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازیی له‌ کونسوڵی گشتی چین ده‌كات

کوردستان
20:45 - 2024-06-04



دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلی لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی کرد لە لیو جیون کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر. 

بەپێی راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانی مەکتەبی پەیوەندییەکان لە دیدارێکدا لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین پێداچوونەوەیان بە پەیوەندیی دۆستایەتی نێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی کۆمۆنیستی چین کردوە، بەتایبەتی برەودانی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی هەردولا کە سەرۆک مام جەلال بناغەدانەرێتی لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە: "جەختکراوەتەوە لە زیاتر پتەوکردنی ئالۆگۆڕی کلتووری، ئابووری و پەروەردەیی" و رۆڵی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری میللی چین لەهەولێر بەگرنگزانرا لە پێشکەشکردنی چالاکی زانستیی و کلتووری لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP