کۆنتى گەڕایەوە ئیتاڵیا

وەرزش
14:30 - 2024-06-05

بۆ هاوسەنگ کردنەوەى هێز لە ئیتاڵیا ، یانەى ناپۆلى هانا دەبات بۆ راهێنەرێکى بەئەزمون و گرێبەستى لەگەڵ واژۆ دەکات .
بەشێوەیەکى ڕەسمى یانەى ناپۆلى ئیتاڵى گرێبەستى ئەنتۆنیۆ کۆنتى ئیتاڵى وەک راهێنەرى نوێى یانەکەى باشورى ئیتاڵیا راگەیاند ، ئەمرۆ کۆنتى واژۆى لەسەر گرێبەستەکەى کردو تاکو ساڵى 2027 سەرپەرشتى ئەو یانەیە دەکات ، سەرچاوەکانى هەواڵ باس لەوە دەکەن کۆنتى بۆ هەر ساڵێک بڕى 7 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
لەلێدوانێکدا کۆنتی وتی: دڵخۆشم و بەپەرۆشم کە لەسەر کورسی یەدەگی ناپۆلی دادەنیشم، دەتوانم بەڵێنی یەک شت بدەم، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ پەرەپێدانی تیپەکە و یانەکە.
کۆنتی (54 ساڵان) لە پێشوودا  ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بووە لە  (2011-2014)پاشان بۆتە راهێنەرى  هەڵبژاردەی ئیتاڵیا (2014-16) دواتریش  سەرکردیەتى چێڵسی کردوە لە  (2016-18) ، جارێکى دیکە دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا لەگەڵ  ئینتەرمیلان بەردەوام دەبێت لە  (2019-21) .
لەدوای ڕۆیشتنی لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ لە تۆتنهام لەگەڵ هیچ یانەیەک کارى نەکردوە  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP