ئیسپانیا تیکى تاکا زیندوودەکاتەوە
ئاکۆ بیبانى
بەر لە دەسپێکردنى یارییەکانى یۆرۆ ، هەڵبژاردەى
ئیسپانیا نمایشیکى گەورەى تۆپێى پێى کرد و سەردەمى زێرینى لارۆخاى پێشانى هەموان
دایەوە ، ئیسپانیا و ئەندۆرا یارییەکى دۆستانەیان ئەنجامداو سەرەتاو لەدەقیقەى 25
ئایۆزی پێرێز یەکەم گۆڵى نێودەوڵەتى خۆى پێشکەش بە ئیسپانیاییەکان کردو تۆڕى گۆڵى
ئەندۆرای لەراندەوە .
دوای ئەو گۆڵە ماتادۆرەکان لە جوڵە سەرنج راکێشەکانیان
بەردەوام بوون و جارێکى دیکە لە ڕێگاى تیکى تاکاوە یاریگایان هەژاند و گۆڵى دووەمى
یارییەکەیان لەرێگاى میگێڵ ئۆرزاباڵەوە تۆمارکرد، ئیسپانیا بەردەوام بوو بە نمایشە
جوان و سەرنج راکێشەکەى و ئەستێرەکانى دەدرەوشانەوە ، میگێل ئۆرزاباڵ بەتەواوى لە
رۆژى خۆیدا بوو ،لەدەقیقەى 67 و لەئەنجامى
هێرشێکى خێراو دارێژراوداو بەسود وەرگرتن لە پێدانێکى ئەندازیارانەى فێران تۆرێس ،
ئۆرزاباڵ گۆڵى دووەم و سێیەمى هەڵبژاردەکەى تۆمارکرد بەرلەوەى هەمان یاریزان لە دەقیقەى 74 هاتریک بەناوى
خۆیەوە بنوسێتەوە .
کۆتا کەرنەفاڵى گۆڵەکانیش فێران تۆرێس ئاهەنگى گێرا
کاتێک گۆڵى پێنجەمى ماتا دۆرەکانى تۆمارکرد و بە 5 گۆڵى بێوەڵام ئەندۆرایان
تێکشکاندو زەنگى مەترسیان بۆ هەڵبژاردە بەشداربووەکان لێدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP