نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئابوری
13:48 - 2024-06-06

ئەمڕۆ نەوت لە جیهاندا، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیلی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٤ دۆلار و ٥٣ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٧٨ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت ، و بەراورد بە دوێنێ هەردوو جۆری نەوت لە جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆوەبینیوە.
ئەمەش لەکاتێکدادێت،رۆژی ٢ی ئەم مانگە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە.
پێشتریش وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.
بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووریش باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP