لۆکاکۆ بەرەو سعودیە هەنگاو دەنێت
رۆمیلۆ لۆکاکۆى بەلجیکى و هێرشبەرى پێشووى یانەکانى
چێلسى و رۆما دەرگا بەڕووى یانەکانى خولى سعودى دەکاتەوەو پێ دەچێت وێستگەى
داهاتووى خولى رۆشن بێت .
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان لۆکاکۆ باسى لەبەهێزى و
بەرەوپێشچوونى خولى سعودى کردوەو ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە لە ڕووى تەکتکیەوە گۆڕانکارى
گەورە بەدى دەکرێت ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەى لەداهاتوو رۆشنى سعودى دەبێت بەیەکێک لە
خولە گەورەکانى جیهان .
لە کۆتایی قسەکانیدا لۆکاکۆ وتی، “هەموو یانەکانی ئەوروپا
دەزانن کە خولی سعودیە بەهێز دەبێت و یاریزانان ئارەزوو دەکەن ڕوو لەو خولە
بەهێزەبکەن .
جێی سەرنجە : ڕۆمیلۆ
لۆکاکۆ دوو وەرزی ڕابردووی بە خواستن لە چێڵسییەوە بۆ ئینتەرمیلان و پاشان ڕۆما بەسەربردووە
هەواڵە بەهێزەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەكەى هەڵبژاردەی
بەلجیکا لە خولی سعودیەدا خواستێکی زۆری لەسەرە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP