عێراق چوارەم وڵاتی عەرەبییە لە بەرهەمهێنانی لۆکەدا

ئابوری
12:13 - 2024-06-09

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا بەشی لێکۆڵینەوە لەبەروبوومە کستوکاڵییەکانی جیهان، لیستی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە پێشەنگن لە بەرهەمهێنانی لۆکەداو لەنێوان ساڵی 2023 بۆ 2024 لەناو لیستی وڵاتە عەرەبییەکاندا سودان یەکەم و عێراق چوارەم وڵاتن کە زۆرترین بڕی لۆکە بەرهەمدەهێنن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەسەر ئاستی جیهان چین زۆرترین بڕی لۆکە بەرهەمدەهێنێت و ساڵی 2023 بۆ 2024 بڕی پێنج ملیۆن و 730 هەزار تۆنی بەرهەمهێناوە، بەمەش 24%ـی بەرهەمی هەموو لۆکەی جیهان پێکدەهێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە بەتێکڕای گشتیی وڵاتانی ئاسیا 67.9٪ی بەرهەمی لۆکەی جیهان دابیندەکەن کە دەچێتە پیشەسازی جلوبەرگەوە.
لەناو وڵاتانی عەرەبی سودان و میسر و سووریا پێشەنگن لە بەرهەمهێنانی زۆرترین بڕی لۆکە.

هەروەها عێراق بە بەرهەمهێنانی 100 هەزار و 950 تۆن بە پلەی چوارەمدایەو یەمەن بە بڕی 100 هەزار و 400 تۆن لۆکە لە پلەی پێنجەمدایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،  لەسەر ئاستی جیهان لۆکە 53هەمین بەرهەمە کە زۆرترین بازرگانیی پێوەدەکرێت و بەشیوەیەکی سەرەکی دەچێتە نێو پیشەسازی دروستکردنی جلوبەرگەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP