مارکا: ناچۆی وەفادار بریاری مانەوەی دا

وەرزش
17:20 - 2024-06-10

دوای نوێکردنەوەی بۆندی لۆکا مۆدریچ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە , گومان لەبارەی مانەوەی ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی ھێڵی بەرگری قەڵای شاھانە ھەبوو , بەھۆی ئەوەی بەرگریکارە ئیسپانیەکە لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالیەوە بۆ یانەی نەسڕی سعوودی بانگھێشت کرابوو , بەڵام پاش ھەموو دەنگۆکان , ڕۆژنامەی مارکای نزیک لەیانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرای کرد , لەسەر داوای فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی قەڵای شاھانە , ناچۆ بریاری مانەوەی داوە و لەپاش رکابەریەکانی یۆرۆ گرێبەستەکەی واژوو دەکرێت , لەدرێژەی ھەواڵەکەیدا مارکا رایگەیاندووە : ناچۆی 34 ساڵان بە داواکاریەکانی پێرێزی سەرۆک کاریگەرە و ڕازی بووە بەوەی تاکوو ساڵی 2025 لەپێکھاتەی لۆس بلانکۆسدا بمێنێتەوە و وەرزێکی دیکەش پارێزگاری لەھێڵی بەرگری سپی پۆشانی مەدرید بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP