یانەی تۆتنھام مارکۆس ڕاشفۆردی دەوێت

وەرزش
17:21 - 2024-06-10

لەپێناو ڕێکخستنەوەی پێکھاتەی تیپەکەی , ئیدارەی یانەی تۆتنھام ھۆستبێری ئینگڵیزی دەیەوێت یاریزانێکی گۆڵکار بگوازێتەوە ڕیزەکانی و ھێڵی پێشەوەی کەڵەشێرەکانی پێ بەھێز بکات , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاویکردۆتەوە لەسەر داوای پۆستیکۆگڵۆی راھێنەر , یانەی سپێرز ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ گواستەوەی مارکۆس راشفۆردی ئینگلیزی و ئەستێرەی ھێڵی پێشەوەی یانەی مانچێستەر یونایتد , ئامانجی تیپەکەی کۆگڵۆ ئەوەیە یاریزانێکی توانادار و گۆڵکار بۆ ناوچەی ھێرشبەری تۆتنھام تەرخان بکات, لەو پێناوەشدا دەستەی کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە و بریار وایە لەماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی یانەی مانیوو دەستپێبکەن و مارکۆسی 26 ساڵان بەرەو یاریگای تۆتنھام ھۆستبێر بگوازنەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP