دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی به‌بێ‌ خانه‌نشینان بڵاوكرده‌وه‌

ئابوری
17:47 - 2024-06-10

 
وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رنبه‌رانی هه‌رێمی بڵاه‌كرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ :"ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ( ٤١٩,١٩٠ ) چوارسەدو نۆزدە ملیارو سەدو نەوەد ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممەش ٢٠٢٤/٦/١١، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.      
                                                                                                                                                                           دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت:"خانەنشینی سەربازیی لە لیستەکەدا نییە، بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت. 

 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP