بە پێی هەواڵێک کە فابریزۆ رۆمانۆى پسپۆر و شارەزا بڵاویکردۆتەوە،
بەرپرسانى یانەى پاریس سان جێرمان، هەوڵ بۆ گواستنەوەى یاریزانێکى یانەى ریال
مەدرید دەدەن، فابريزۆ
رۆمانۆ لە تویتێکدا لە تۆرى کۆمەڵایەتى ئێکس ئاماژەى بەوە کردوە: بەرپرسانى
یانەکەى پایتەختى فەرەنسا، چاویان بریوەتە تواناکانى ڤینیسیۆس جۆنیۆرى بەرازیلى و
دەیانەوێت لە مێرکاتۆى هاوینەدا، یاریزانەکە پەلکێشى ریزەکانیان بکەن، بەڵام تا
ئێستا هیچ دەستپێشخەریەکى رەسمى لە یانەى پاریسەوە بۆ ماڵى شاهانە نەبوە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، لە ساڵى 2018 لە تیپی دووەمى یانەى مێرانگیەوە سەرخرا بۆ
تیپی یەکەمى یانەى شاهانە و لە کۆى ئەنجامدانى 176 دیداردا، توانیوێتى 49 گۆل
تۆمار بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP