لە سعودیە 13 حاجی دانیشتووی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

جیهان
16:35 - 2024-06-18

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی ئەو حاجییانەی لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەنەتە 13 کەس و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، تا ئێستا 13 حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیە تەنها یەک حاجی کە خەڵکی گەرمیانە بە مۆڵەتی رەسمی چووەتە سعودیە و ئەوانەی دیکەش بە ڤیزای گەشتیاری و ڤیزای ساڵی حەجیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا هیچ ئامارێکی رەسمی نییە لە سعودیەوە بەشێوەیەکی گشتیی چەند کەس بێسەروشوێن بووە و چەند کەس گیانیلەدەستداوە و دوای تەواوبوونی مەڕاسیمی حەج ئامارەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە رادەگەیەندرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP